سنە: کچێکی تەمەن 14 ساڵ خۆی کوشت

KMMK:
دووشەممە 31ی خەرمانانی 2720ی کوردی، کچە منداڵێکی تەمەن 14 ساڵ بە ناوی ڕۆژان شەریفی دانیشتووی گەرەکی دێگەرانی شاری سنە لە رێگەی هەڵواسین کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
ئەو کچە منداڵە لە دایک بووی 2706ی کوردی و خوێندکاری کلاس شەش(راهنمایی) لە مەکتەب بووە.
ئەو کچە منداڵە کە لەدەرەوەی ماڵ بووە لەلایەن باوکیەوە بانگهێشتی ماڵ دەکرێت، باوکی ناوبراو بەتەلەفۆن هەڕەشەیان لێدەکات و داوای لێدەکات بگەڕێتەوە ماڵەوە.
دوای هەڕەشەکردنی باوکی و لە ترسان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە دەرەوەی ماڵ دەمێنێتەوە، لە کۆتایی دا ئێوارێ دەچێتەوە و لە ترس و ئەو فشارەی کە بۆی دروست بووە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 55 کەس کە بریتین لە ژن، پیاو و منداڵ، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان