KMMK:
شەممە 5ی ڕەزبەر 2720ی کوردی، نوێنەری وەستاکارانی میکانیک و پێشەسازان لەگەڵ کۆمەڵێک لە میکانیکەکان بەرەو فەرمانداری حکومەتی ئێران لە شاری کامێران ڕێ کەوتن و داوایان لەو ڕێکخراوە حکومیە کرد کە ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ کەن لەمەر بەڵێنی خۆیان بۆ پێدانی زەوی بە ئەوان.
جێگری فەرماندار هەڕەشە لێیان کرد و گوتووە ئەگەر درێژە بەم بابەتە بدەن ئەوا ماملەی ئاژاوەگێڕ لەگەل ئەوان دکرێ و دەستبەسەر ئەکرن.
وەستاکاران لە بەرامبەر ناڕەزایەتی دەربڕین و بەدوواداچوون لەسەر ئەو زەویانەی کە کڕیویانە بە مافی ڕەوای خۆیان زانیوە و ڕاشیانگەیاندووە کە ڕژێمی ئێران بە پەنا بردن بە هەڕەشە ناتوانی مافی ئێمە لەچاو نەگرێت و پێشەڵی بکات.
وەستاکارانی میکانیک و پێشەسازی شاری کامێران کە ژماریان زۆرترە لە 1000کەس، نزیکی پازدە ساڵە لە ڕێگای ژووری کاسبکاران و درووستکردنی تەعاونی(کۆپێراتیڤ) هەوڵیان بۆ کڕینی زەوی بە ئامانجی دانانی دووکان و دەرباز بوون لە کرێ دووکانی قورس بە خاوەن دووکانەکانی ئێستایان بووە.
ئەم هەوڵدانەی وەستاکاران بە بێ گرنگی دانی فەرمانداری وەستاوە و هەتا ئێستا سەری نەگرتووە.
هەر بەو بۆنەوە وەستاکارەکان چەندجار لەبەر دەرگای فەرمانداری کۆبوونەتەوە و داوای بەدوواداچوونی داخوازیەکانیان کردووە.
لە وڵامی ناڕەزایەتیەکان و داواکاریەکان ئەم پێشەسازان، جێگری فەرماندار و لایەنە پەیوەندیدار بە بەڵێنی درۆ لە جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانیان هەڵدێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


