KMMK:
ڕۆژی شەممە 6 خەزەڵوەری 2720ی کوردی، سزای سابیر قادری خەڵکی دێولان لە لایەن دادگایەکی تێهەڵچوونەوە بۆ سێ ساڵ کەم کراوە.
جێی ئاماژەیە کە لە 12 خەرمانان ناوبراو بە شەش ساڵ زیندانی کردن سزا درابوو. سزای ناوبراو بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە حزبێکی ئۆپۆزسیۆن” و “پروپاگەندە دژی حکومەت” لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوە بۆ سێ ساڵ زیندان کەم کرایەوە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو سزایە پێی ڕاگەیەندراوە.
سابیر قادری چالاکوانی مەدەنی لە 12ی ڕەشەمەی 2719ی کوردیدا دا بە کەفالەتی 200 ملیۆن تمەن بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
ناوبراو ئەندامی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی «ناوەندی شەیدای سەوزی لەیلاخ» لە 18 سەرماوەزی 2719 دا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکران و بەبێ فەرمانی دادوەری لە ماڵەکەی خۆی لە شاری دیۆلان گواسترایەوە بۆ زانیاریی حکومەت لە سنە.
سابیر قادری لە مانگی رەزبەری 2713 لە کاتی کۆبوونەوەی پشتیوانی لە بەرخۆدانی کۆبانێ، لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکرا و دواتر ئازادکرا.
ئەو چالاکوانە لە مانگی سەرماوەزی 2714دا بۆ داکۆکیکردن لە کانی بێڵ لە گەڵ 9 کەسی دیکە دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان