KMMK:
پێنجشەممە 3ی ڕەزبەری 2720ی کوردی، کچێکی ژێر 18 ساڵان بە ناوی بەهار سەیفی بە بۆنەی توندوتیژی بنەماڵەوە دەستی دایە خۆکوژی و لە ئەنجامدا گیانی خۆی لە دەست دا.
ئەم کچە 16 ساڵ تەمەنە دانیشتووی حەسەن ئاوای شاری ســنە بووە و بە بۆنەی ئازار و ئەشکەنجەی بنەماڵەییەوە دەستی داوەتە خۆکوژی.
توندوتیژی بنەماڵە دژ بە ژنان، هەڵاواردنی ڕەگەزی، هەڵاواردنی کۆمەڵایەتی بە بنەماگرتوو لە لایەن حکوومەتەوە دژی ژنان لەو بابەتگەلەن کە دەبنە هۆی ڕووداوی خۆکوژی ژنان.
یاساگەلی ئیسلامی ئێران، ژنانی لە مافی هاوسانی کۆمەڵایەتی و یاسایی بێبەری کردووە و ژنانی لە پێگەیەکدا داناوە کە بنەماڵە و لە سەرووی هەموویان پیاوان زۆرترین نکۆڵی بەسەر ژناندا دەسەپێنن.
یاساکانی ئێران بە شێوەێەک جێکەوتوون کە ئیزن بە پێاوان دەدات کە خۆیان بە خاوەنی ژنان و ژنانیش وەکوو کاڵایەک لە بەردەستی پیاوان وێنا دەکەن.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 27 ژن خۆیان کۆشتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان