KMMK:
ڕۆژی سێشەممە یەکی رەزبەری 2720ی کوردی باپیر بەرزە کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی چیانێی نزیک پیرانشار ، بە هۆی حوکمی زیندان خۆیی بە زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە ناساند.
جێی ئاماژەیە کە لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا لقی یەک لە دادگای تێهەڵچوونەوەی حکومەتی ئێران لە ورمێ، سزای زیندانیکردنی ئەو چالاکوانە سیاسییەی لە چوار ساڵەوە بۆ دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردن کەم کردەوە.
بەڵام بەپێی سکاڵایەکی وەزارەتی ئێتلاعات لە لقی یەکی دادگای تێهەڵچوونەوە لە مانگی پووشپەڕی ساڵی 2020دا سزای زیندانی هەشت مانگ ەکەی بۆ چوار ساڵ زیندانی زیادکرا بوو.
ناوبراو لە ڕێبەندانی 2020 دا لە لقی 102 ی دادگای تاوانەکانی 2 ی حکومەتی ئێران لە پیرانشار بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردستانیە بەرهەڵستکارەکانی حکومەتی ئێران” بە 8 مانگ زیندانی سزا درا و پاش بڕیاری دادگای «بدوی» و دوایی دانانی بارمتەی 220 ملیۆن تمەن ئازاد بە شێوەی کاتی کرا.
ناوێ لە مانگی 12ی ساڵی 2719ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و بۆ لێپرسینەوە ڕاگوێزی ناوەندی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری ورمێ کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان