داخوازی پارە لە بەرانبەر ڕادەست کردنەوەی تەرمی شارام محەممەدی کۆڵبەری کوژراو لە لایەن هێزە چەکدارەکانی تورکـیاوە

KMMK:

شەممە 29ی خەرمانانی 2720ی کوردی، دەوڵەتی تورکیا بڕی 70 ملوێن تمەن لە بریتی ڕادەست کردنەوەی تەرمی شارام محەممەدی کۆڵبەرێ کە لە لایەن هێزە سـنوورییەکانی ئەووڵاتە کوژرا لە بنەماڵەکەی داوا کردووە.

لە ڕۆژی شەمە 22ی ئەو مانگە، هێزەکانی سپای تورکیا گرووپێک کۆڵبەریان کردە ئامانج، کە لە ئەنجامیدا شارام محەممەدی هەر لەو شوێنە کوژرا، بەڵام دەوڵەتی تورکیا تا ئێستە تەرمی ناوبراوی ڕادەست نەکردۆتەوە و لە بەرانبەر ڕادەست کردنەوەی ئەو تەرمە بڕی پارەی ئاماژە پێدراو لە بنەماڵەی ئەم کۆڵبەرە داود دەکات.

جێی ئاماژە پێدانە کە، حسێن محەممەدی باوکی شارام محەممەدی بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکە بەرەو تورکیا بەڕێ کەوتووە بەڵام مۆڵەتی چوون بۆ ناو تورکیای پێ نەدراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان