پارێزگای ورمێ: پتر لە 13 هەزار قوتابی لە خوێندن جێ مان

KMMK:

لە پارێزگای ورمێ 13 هەزار و 938 قوتابی لە خوێندن لەم ساڵی خوێندنە جێ مان.

بە پێی کوتەکانی ئیبراهیم محەممەدی، بەرپرسی حکوومی پەروەردە و خوێندکاری پارێزگای ورمێ: له ساڵی خوێندنی ئەمساڵ لە پارێزگا بە لە بەرچاوگرتنی ئەوەی کە زۆرینەی قوتابیان، بە هۆکاری کارکردن بە مەبەستی دابی کردنی تێچووی ژیان توانای درێژدان بە خوێندن و بەشداری لە کۆرسەکانی وانەیان نییە، ئاماری بە جێماوان لە خوێندنی پتر لە 13 هەزار کەس ڕاگەیاند.

محەممەدی دریژەی پێدا: دابین کردنی هەزینەی پێویست بۆ گەڕاندنەوەی قوتابیانی بەجێماو لە توانای پەروەردە و خوێندکاری بەدەرە و پێویست بە هاریکاری و دابینکردنی تێچووی ماڵی و ڕەخساندنی کەشی لەباری دەوڵەت هەیە.

ناوبراو کوتی: سەرانەی فێرکاری ئەم پارێگایە بە پێی ڕاگەیەنراوس نوێژەن کردنەوەی قوتابخانەکانی وڵات 4/05 مەتر بە پێی هەر قوتابییەک لە حاڵەتێکدا کە لە ناونجی وڵاتدا 5/18 و ستانداردەکەی 8/39 مەتری دووجایە و بەم حاڵەوە سەرانەی فێرکاری ئێمە لە ناونجی وڵات خوارترە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: