KMMK:
شەممە22ی خەرمانانی2720ی کوردی، دوو دەستبەسەرکراو بە ناوەکانی” فەرشاد جەهش و ئیسماعیل پەروەری” لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە ورمێ بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەت لەو شارە ڕاگواستران.
بە گوێرەی هەواڵەکە، فەرشاد جەهش 30 ساڵ تەمەن و خەڵکی بۆکان و ئیسماعیل پەروەری 32 ساڵە خەڵکی ورمێ و هەردوو کەس پێڕەوی ئاینیی سوننە پاش کۆتایی هاتنی خولی لێپرسینەوە بۆ زیندان ڕاگواستراون.
شیاوی باسە کە فەرشاد جەهش ڕێکەوتی1ی گەلاوێژی 2720ی کوردی و ئیسماعیل پەروەریش نێزیک بە مانگێک لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم دوو هاوڵاتییە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپی سەلەفی ڕاگەیەندراوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە دەستبەسەری ئەم دوو هاوڵاتییەوە 165 کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان