KMMK:
پێنج شەمە 22ی خەرمانانی 2720 ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شارۆمەندێک بە ناوی «هیوا عەزیزپوور» خەڵکی گوندی “دێوەزناو” سەربە سەوڵاوایان دەستبەسەر کرد.
بە پێی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە بە بێ بەڵگەی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بە پێی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگا، گوایە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حزبە کوردیە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو هاوڵاتییە دراوە.
ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەم حاڵەتەوە باس لە دەستبەسەر کردنی 165 هاوڵاتی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان