بانە: مردنی کرێکارێک لە کاتی کارکردندا

KMMK:

پێنجشەممە ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٠ی کوردی، کرێکارێکی ۵۵ ساڵ تەمەن بە ناونیشانی” خالید شێخی” خەڵکی سەقز لە کاتی کارکرد بە هۆی ڕووخانی کەناڵی ئاو لە ژێر دارووپەردوو مایەوە و گیانی لە دەست دا.

بە گوێرەی هەواڵەکە؛ تەرمی ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی شاری بانە ڕاگوێزرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵانە چەندد کەس لە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆکاری نەبوونی کەرەستەی خۆپاراستنی، کەمتەرخەمی و دابین نەکردنی دۆخی ستانداردی کاری لە لایەن خاوەنکارەکانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تووشی خەساری گرانی گیانی دەبن یان گـیانی خۆیان لە دەست دەدەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان