KMMK:
ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٠ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناونیشانی “ڕەسووڵ ئەحمەدی” بە هۆی هەژاری و دەستنەڕۆیی دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.
بە گوێرەی هەواڵەکە؛ ئەم هاوڵاتییە بە هۆی خۆکوژی کوڕەکەی کە هەژاری و بێکاری تەنگاوی کردبوو و نەیدەتوانی کار یان هەلێکی بۆ بڕەخسێنی و خۆی کوشتبوو، پەتی بۆ خۆی هەڵخست و کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.
شیاوی باسه “محەممەد ئەحمەدی” کوڕی ڕەسووڵ ئەحمەدی چەندد ڕۆژ پێشتر لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنابوو.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە ٢۵ ژن و ٢۶ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان