کرماشان: برینداربوونی کۆڵبەرێک

KMMK:

پێنجشەممە ١٣ی خەرمانانی ٢٧٢٠ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی” محەممەد.ن” خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بووە.

هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوودی سەر بە شاری پاوە تەقەیان لە گرووپێک کۆڵبەر کرد و کۆڵبەری ناوبراو برینداربوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەو کۆڵبەرە بریندارە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە ١٢٨ کۆڵبەر و کاسبکار لە لایەن هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان