مەریوان: ڕایەدارانی گرتووخانە دەستی لاوێک دەشکێنن

KMMK:
لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی “پەیمان خون کەبووتەر” بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی رایەدارانی گرتووخانەی مەریوانەوە، دەستی شکا.

بەپێی سەرچاوەیەکی کە بە کۆمەلەی مافی مروڤی کوردستان راگەیاندووە: ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی ۲۷۲۰ی کوردی، رایەدارانی گرتووخانەی مەریوان بە کەلەپچەکراوی زیندانییەک کە دەستی شکابوو هێنا بۆ نەخۆشخانەی مەریوان و نەشتەرگەریی بۆ کراوە. سەرەڕای شکاندنی دەستی ئەو لاو و کەلەپچەکردنی دەستی، تەنانەت رایەدارانی گرتووخانە لەگەڵ ئەو لاوە چوونە ژووری نەشتەرگەری و لەوێش چاودێرییان کردووە. و رایەدارانی گرتووخانە ئیزنی چوونە نزیکی ئەو زیندانییە ئەشکەنجەکراوەیان بە کەس نەداوە”.
ئەشکەنجەدان، هەلسووکەوتی دژە مرۆڤایەتی دیاردەیەک زەقە کە لێپرسینەوە لە کەس نامرێ لەو بارەیەوە و وەڵامی سکاڵای هاوڵاتیان بە زیندان و هەڕەشە دەدرێتەوە.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان