مەهاباد: دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە

KMMK:

هەینی ۱٤ خەرمانانی ۲۷۲۰ کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی “سلێمان کەریم‌پور” و “خالید محەمەدزادە ئەقدەم” خەڵکی گوندی “خوڕخوڕە” سەر بە شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکە: ئەو دوو هاوڵاتیە لە کاتی کشت و کال، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران دەستبەسەر کراون.تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ شێوە زانیارییەک لە هۆی دەستبەسەری و شوێنی گواستنەوەی ئەو دوو هاوڵاتییە لەبەردەست نیە.

بە پێی داتاکانی ناوندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زایینیەوە تا ئێستە بە هەژمار کردنی ئەم دوو حاڵەتەوە ۱٦۱ هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن دەزگا ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: