KMMK:
چوارشەممە ١٢ی خەرمانانی٢٧٢٠ی کوردی، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی” زانست حەسەن نەژاد” ٢۵ ساڵ تەمەن باوکی منداڵێکی تەمەن ۶ ساڵ خەڵکی گوندی قەڵاڕەش ، ” زانکۆ ئەحمەدی” ٢٢ ساڵ تەمەن خەڵکی خان خل و ” سرووش مەلکاری” خەڵکی چەم سەر بە شاری سەردەشت بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی خۆیان لە دەست داوە.
بە گوێڕەی هەواڵەکان، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناونیشانی” جەلال خزری” خەڵکی گوندی زێوە لە ناوچەی پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم ٤ کۆڵبەرەوە ۵٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە لایەن هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردتان کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان