برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە نەوسوود و سەردەشت

KMMK:

شەممە ٨ی خەرمانانی٢٧٢٠ی کوردی، کۆڵبەر و کاسبکارێک بە ناوی “خدر” خەڵکی گوندی داوداوی سەر بە شاری سەردەشت لە سنووری سەردەشت و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “نەریمان سوبحانی” خەڵکی سەوڵاوا لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران برینداربوون.

بە گوێرەی هەواڵەکە: لە ڕۆژانی ڕابردوو هێزەکانی هەنگی سنووری گرووپێک کۆڵبەر دەکەنە ئامانج و لە ئەنجامدا نەریمان سوبحانی پێی فیشەکی بەر دەکەوێ.

ئەم دوو کۆڵبەره بریندارە بۆ چارەسەری پزیشکی دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم دوو کۆڵبەر و کاسبکارە ١٢٢ کۆڵبەر و کاسبکار لە لایەن هێز سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان برینداربوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان