سێ شارۆمەند بە دانانی بارمتە لە ورمێ و مەریوان ئازاد کران

KMMK:

چوار شەممە ٥ی خەرمانانی ٢٧٢٠ی کوردی، “فەرزاد مورادی و نەوشیروان رەزایی” خەڵکی گوندی هەڵیز ئاوای سەر بە مەریوان و “حەسەن جەنگ خاە” خەڵکی گوندی مەرگەوەڕی سەر بە شاری ورمێ بەدانانی بارمتە ئازاد کران.

فەرزاد مورادی و نەوشیروان رەزایی لە بەڕواری ٣ی خەرمانان پاش بەشداری کردن لە کۆڕی گیان لەدەست دانی چوار چالاکی ژینگە پارێز لە مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.

هەروەها حەسەن جەنگ خاە مەلای سونە مەسەب، رۆژی چوار شەممە ٢٩ی گەلاوێژ لەلایەن هێزەئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر کرابوو، بەدانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی لە گرتووخانەی ئەمنیەتی حکوومەت لە ورمێ ئازاد کرا.

بەڕێز جەنگ خاە تا کاتی دانانی بارمتە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی و هەبوونی پارێزەری لێ زەوت کرابوو .

تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتگەلی پاڵدراو بەم ٣ کەسە زانیاریەک لەبەردەست نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان