دەستبەسەر دوو هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و ئازادی کاتی دوو هاوڵاتی دەستبەسەرکراو

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، مامۆستایەکی ئاینیی ئاینزای سوننە بە ناونیشانی” حەسەن جەنگخواە” ٢١ ساڵ تەمەن و خەڵکی ناوچەی “مەرگەوەر”ی سەر بە ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانێ حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەاڵەکە، لە هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی ناوبراو تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵی ڕابردوویش ئەم مامۆستایە دەستبەسەر و لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لێپرسینەوەی لە سەر جێبەجێ کرابوو.

لە لایەکی دیکەوە، کۆتاییەکانی مانی گەلاوێژـیش هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی “بندژاژ” سە بە بانە بە ناونیشانی” علی ڕەشیدی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

سەرەڕای بەدوادچوونی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییەی خەڵکی بانە هێشتا زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی بە دەستەوە نییە. هەروەها لە ماوەی دەستبەسەری ڕەشیدی لە مافی هەبوونی پارێزەری بێبەری کراوە.

لە هەواڵێکی دیکەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ۶ی خەرمانانی ٢٧٢٠ی کوردی، زیندانی خەڵکی شائاوا(ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا) بە ناونیشانی” ڕەزا ڕەمەزانی” لە زندانی حکوومی دیزەڵ ئاوا هەڵکەوتە لە کرماشان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد بوو. شیاوی باسە کە ڕەزا ڕەمەزانی ڕێکەوتی ١٠ی پووشپەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە کرماشان ڕاگواسترابوو.

ڕۆژی ١١ی پووشپەڕی دادستانی گشتی و ئێنقلابی حکوومە لە شائاوا لە ناوبراو وەکوو” سەرۆکی تۆڕی دژە دین” ناوی بردبوو کە لە ئەنجامی ئەم تۆمەتانە دژی ناوبراو ” سوکایەتی بە پیرۆزییەکان”ی پێوە لکاندبوو. نابراو پاش نوێ بوونەوەی ماوەی دەستبەسەریەکەی بۆ زیندانی حکوومەت لە دیزەڵ ئاوا گواسترایەوە و پاشان بە بارمتە ئازاد کرا.

هەروەها جێگای سەرنجە کە، لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو هاوڵاتیێەکی خەڵکی شاری پیرانشار لە پارێزگای ورمێ بە ناوی” موراد مورادی” کە لە ٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران ڕاگواسترابوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد بوو.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم حاڵەتانەوە ١۵۶ هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان