پیرانشار: دوو هاوڵاتی دەستبەسەرکراو بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران

KMMK:

دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی “عادڵ شێـخە” تەمەن ٢١ساڵ کوڕی ڕەحیم وخەڵکی پەسوێ سەر بە پیرانشار و” عەلی زواری” کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی ” مێشەدێ” ی سەر بە ئیرانشار، لە ڕۆژانی ڕابردوو پاش کۆتایی هاتنی خولی لێپرسینەوەیان بە دانانی بارمتە تا کاتی دادگایی کردن و دیاری کردنی حوکمەکەیان بە شێوەی کاتی ئاراد کران.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتیانە بە تۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.

شیاوی باسە کە، عادڵ شێخە ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ و هەر وەها عەلی زەواری ڕۆژی شەممە ٢١ی پووشپەڕ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان