سەردەشت: چوار هاوڵاتی دەستبەسەر کران

KMMK:

چوار هاوڵاتی بە ناوەکانی “ئاکام حەسەن زادە”، “سەردار مەلا”، “خەسرەو جەهان ئارا” و ” ڕەحمان قادری” خەڵکی سەردەشت سەر بە پارێرگای ورمێ لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەنییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.

بە گوێرەی هەواڵەکە ئەم هاوڵاتیان بە تۆمەتی هاریکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون و تا ئێستەیش چارەنووسیان نادیارە

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم دەستبەسەرکراوانەوە ١۵٠ هاوڵاتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: