KMMK:
کۆڵبەرێک بە ناوی جەعفەر رەمەزانی ۵۰ ساڵ تەمەن کوڕی محەمەد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە ناوچەی نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان لە ناحیەی دەست بریندار کرا.
بە پێی زانیاریی گەیشتوو، ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شاری نەوسوود گوازراوەتەوە.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە تا ئێستا ۱۱۴ کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار کراون و ۴۷ کوڵبەریش کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان