قوروە: دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

KMMK:

شەممە یەکی خەرمانانی ٢٧٢٠ی کورد، “عوسمان تەهماسبی”٣٠ ساڵ تەمەن، خەڵکی قوروە سەر بەپارێزگای ســنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواسترا.

بە گوێرەی هەواڵەکە؛ ناوبراو خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەورووبەری قوروە بە ناوی”یەلغووز ئاغاج” ــە.

دەستبەسەری ناوبراو لە کاتێــکدایە کە ڕایەدارانی جێبەجێکار بە بێ نواندنی مۆڵەتی یاسایی و پێبوونی هەر چەشنە بەڵگەیەکی قەزایی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە مەڕ دۆخ و شوێن و هۆکاری دەستبەسەری ناوبراو بە دەستەوە نییە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە ١٣۶ هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ل لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسڵامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان