دەستبەسەری وەرزشوانێکی بۆکانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان ـەوە

KMMK:

یەکشەممە ٢۶ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، وەرزشوانێک بە ناوی ” واحد ئیبراهیمیان” خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، خەڵکی بۆکان کوڕی محەممەد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستران.

بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هێزە ئەمنییەکان بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ئەو وەرزشوان و دەستبەسەریان کرد.

شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکان پاش پشکنینی ماڵەکەی، هەندێ لە کەلووپەلی ئەو وەرزشوانەیان بۆ وێنە لۆپ تۆپ و موبایلی ناوبراویان دەستبەسەردا گرت و لە گەڵ خۆیان بردیان.

تا ئێستە بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە بۆ وەرگرتنی زانیاری لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئەنجام بووە و هێزە ئەمنییەکان خۆیان لە وڵام دانەوە لەم پێوەندییەدا بواردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لە مەڕ هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی گەڵاڵەکراو دژی ئەم وەرزشوانە بە دەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: