نەغەدە: دوو دەستبەسەرکراو بە شێوەی کاتی ئازاد کران

KMMK:

دووشەممەی ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، دوو زیندانی سیاسی بە ناوەکانی خالید محەممەدی و نەوید محممەدی بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کران.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو پارێزەری بەرگریکاری ئەوان بەرانبەر بەم حوکمە کە لە دادگای سەرەتایی سەپێنرابوو ناڕەزایی دەربڕیبوو. ئەم دوو هاوڵاتییە ڕۆژی سێشەممە١۴ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی له لایەن لقی ١٠٢ی دادگای سزای ٢ هەرکامیان بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کراون. تۆمەتی گەڵاڵەکراوی دژ بەم کەسانە” سیخوڕی بۆ دەوڵەتە نەیارەکان” ڕاگەیەندراوە.

ئەم دوو هاوڵاتییە خەڵکی پیرانشار، ناوەڕاستەکانی مانگی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی حکوومەت لە ورمێ ڕاگواسترابوون.
سەرەتاکانی گەلاوێژیش پاش کۆتایی لێپرسینەوەکان بۆ زیندانی حکوومەت لە نەغەدە ڕاگواستران.

نەوید محەممەدی، هەواڵنێری دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامییە و خالید محەممەدیش خزمی ناوبراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان