زەنجان: کوژرانی دوو کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان

KMMK:

یەکشەممە ٢۶ گەلاوێژی ٢٧٢٠ کوردی، دوو کاسبکاری کوردی خەڵکی گوندی “یولاگێڵدی” سەر بە شاری شووت لە پارێزگای ورمێ بە ناوەکانی”عەلی ئەشرەفیان” ۴٠ ساڵ تەمەن، و هاوڵاتییەکی دیکە بە ناوی “باران باشام” ٣۵ ساڵ تەمەن بە تەقەیان هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران کوژران.

بە گوێرەی هەواڵەکە؛ بە هۆی ئەم تەقەیەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران کە لە ڕێگەی نێزیکی زەنجان هاتۆتە ئاراوە عەلی ئەشرەفیان دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە و باران باشام بە گرانی بریندار ببوو و داوای تێپەڕبوونی یەک رۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

باران باشام لە دوای برینداربوونی دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندێکی دەرمانی شاری زەنجان و دۆخی لە گرانیــدا بوو و دوای یەک رۆژ گیانی لەدەست دا.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە ١٠۴ کۆڵبەر و کاسبکار بریندار و ۴۶ کاسبکار و کۆڵبەریش بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان