KMMK:
ڕۆژی یەکشەممە ٢۶ی گلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی هاوڵاتییەکی خەڵکی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناونیشانی ” ئەرسەلان یاسینی”کە بە تاوانی کوشتن ئێعدامی بە سەردا سەپێنراوە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگواسترا.
بە گوێرەی هەواڵەکە؛ ئەم هاوڵاتییە دە ساڵی پێش دوو کەس لە خزمەکانی خۆی کوشتووە و بەم تۆمەتە دەستبەسەر کراوە و لە لایەن سیستەمی قەزایی بە قەساس(کوشتنەوە) مەحکووم کراوە و لە ماوەی دەساڵی ڕابردوو لە زیندانی ورمێ لە زینداندا بووە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە ٢٩ هاوڵاتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن سیستەمی قەزایی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئێعدام کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان