شنۆ: زیندانییەک بە شێوەی کاتی ئازاد بوو

KMMK:

زیندانییەکی خەڵکی گوندی ” کانی ڕەش”ی سەر بە شاری شـنۆ بە ناونیشانی “ئالان بەنگین” بە دانانی بارمتە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری تەورێز ئازاد کرا.بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو مانگی گوڵانی٢٧٢٠ی کوردی، لە گەڵ هاوڵاتییەکی دیکە با ناوی” یەحیا ئیبراهیمی” خەڵکی گوندی” کانی ڕەش” سەر بە شنۆ دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بۆ گرتووخانە ئەمنییەتییەکانی تەورێز ڕاگواستران.

هەر لە پەیوەندی بەم کەیسەوە گەنجێکی دیکە بەناوی «یوسف ابراهیم زادە» کوڕی خالید و خەڵکی هەمان گوند مانگی گوڵانی ئەمساڵ و لەکاتی تێپەڕاندنی ئەرکی سەربازییدا لە شاری تەورێز دەستبەسەر کرابوو هاوکات بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

شیاوی باسە پووشپەڕێ ئەمساڵ لە لایەن دادسەرای چەکداری حکوومەت لە تەورێز بە تۆمەتی پێوەندی بە یەکێک لە حیزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی ۵ مانگ زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپێنرا و بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگواسترا.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئەماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە١٢٧ هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان