KMMK:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە رۆژانی ڕابردوودا هاوڵاتییەک بە ناوی «یونس خزری» کوری مستەفا و تەمەن ۲۲ ساڵ، لە شاری شنۆ سەربە پارێزگای ورمێ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.
ئەو هاوڵاتییە خەڵکی گوندی «پوشاوێ»ی سەر بە شاری شنۆیە کە لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کرانی ناوبراو نەزانراوە و هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو شوێنەی کە تێیدا ڕاگیراوە دەست نەکەوتووە.
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە تا ئێستا بە هەژمار کردنی ئەو هاوڵاتییە ۱۲۶ هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان