KMMK:
بە پێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ماوەی حەوتوویەک “هیوا و وریا ئەمینی”ْ خەڵکی سەقـز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران ـەوە دەستبەسەر کراون و هیچ زانیارییەک لە مەڕ چارەنووس و شوێنی دەستبەسەری ئەوان بە دەستەوە نییە.
بە گوێرەی هەواڵەکان هیوا ئەمینی که بەرپرسی جێبەجێکاری جامی تۆپی پێی هەڵبجەیە لە شاری سەقز، بە هۆکاری نادیار له لایەن هێزە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکانیی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر دەکرێ.
وریا ئەمینی کە بەدواداچوونی بۆ دۆخی براکەی کردبوو پاش چوونی بۆ دامەزراوە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.پاش تێپەڕینی حەوتوویەک هێشتا زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەری ئەم دوو هاوڵاتیی سەقزییە وەچنگ نەکەوتووە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم دوو هاوڵاتییەوە ١۲۵ کەس لە لایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان