kmmk:
پێنجشەممە ٢٣ی گەڵاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی،هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران لە ناوچەی سنووریی “هەنگەژاڵ”ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ کۆڵبەرێکی٢٢ ساڵ تەمەن بە ناونیشانی “هادی خدری”کوڕی عەلی ـیان خەڵکی گۆندی “”کەریم ئاوا”سەر بە بانە کوشت.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزەسنوورییەکان بە گومانی ئەوەی کاڵای قاچاخی پێیە ئەم کۆڵبەرە گەنجەیان لەگەل هاورێکانی دایە بەر دەسرێژ و لەئاکامدا ناوبراو کەوتە بەر فیشەک وگیانی خۆی لە دەستدا.
تەرمی ناوبرا لە هەمان ڕۆژدا لە زێدی خۆی ئەسپەردەی خاک کرا.
شیاوی باسە کە کوشتنی کاسبکاران و کۆڵبەران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەی سیستەمانە لە پرۆگرامی ڕۆژانەی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسڵامی ئیران دایە و لەماوەی بەرێدا لە بوارە جیا جیاکان هەڵمەتێکی تویتێری بە ناوەرۆکی# کۆلبەر نەکوژن وەگەڕ خست کە بوو بە بانترین ترێندی ئێران بەڵام دەوڵەتی کۆماری ئیسڵامی ئێران هەروەها وبە بێ گوێدان بە داواکاری خەڵک بە فیشەک وڵامی خەلکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەداتەوە.
بە پێی داتانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاییینیەوە تا ئێستا بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە ٤٣کۆڵبەر و کاسبکار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوی خۆی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسڵامی ئێران هەندێ جاریش تورکیا گیانی خۆیان لە دەستداوە و١٠١ کۆڵبەرو کاسبکاریش بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان