پیرانشار: بەتاڵان بردنی ماڵی چێوارەکان

KMMK:

سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی « کەوپەر»ی سەر بە پیرانشار ٤٤٨ مەڕی چێوارەکانیان دەستبەسەردا گرت.

بە پێی زانیاریەکان: هێزەکانی سپای پاسداران ٦ ترۆمبێلی جۆری «ئیسۆزۆ» کە هەڵگری مەڕ وماڵات لە پیرانشارەوە بۆ سەردەشت بوون لە ناوچەی کەوپەر دەستبەسەردا گرتووە و چەند کەسێکیشیان دەستبەسەر کردوە.

جێگای ئاماژەیە کە: یەکێک لە بەرپرسانی سپای پاسداران بە ناوی «حیسام ساڵەحی» سەرەڕای پشتڕاس کردنەوەی ئەم هەواڵە، نرخی ئەو مەڕ و ماڵاتەی کە دەستیبەسەردا گیراوە پتر لە یەک میلیار راگەیاندووە.

حکوومەتی کۆماری ئیسلامی رۆژانە و بەشێوەگەلی جیاواز، سامانی خەڵکی کوردستان بەتاڵان دەبات. لەم هەل و مەرجە نالەبارەی ئابووری کە خەڵکی ئێران و بەتایبەت خەڵکی کوردستان لە جوگرافیای سیاسی ئێستای ئێران بەرەوڕووی بوونەتەوە کۆماری ئیسلامی بە شێوەی دەست بەسەر گرتن و تاڵانی سامانی خەڵک بە ئەنقەست پەرە بە هەژاری و بێکاری خەڵک دەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان