پاوە: دەست بەسەر کردنی میر منداڵێک لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە

KMMK:

میرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵان و خەڵکی شاری پاوە بەناوی « پارسا رۆستەمی» لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا.

بە پێی راپۆرتەکە: هێزە ئەمنیەتیەکانی حکوومەتی ئێران پاش دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە، ناوبراویان بردوەتە گرتووخانەی ناسراو بە « کانوونی ئیسڵاح و تەربیەت» لە شاری کرماشان.

بە پێی زانیاریە راگەیەندراوەکان: پارسا رۆستەمی یەک حەوتووی پێش بووە بە ئەندامی یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەت و گەڕاوەتەوە بۆ ئێران و لەئاکامدا لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کەاوە.

بە پێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ئەمساڵی زایینیەوە بە ئەژمار کردنی ئەم کەسە ١١٦ لەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان