KMMK:
ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، ئاگرکەوتنەوەیەک لە کانێکسێک لە گوندی “زەڕین جووب” سەر بە شاری سەرپێڵ زەهاو هاتە ئاراوە و بەو بۆنەوە دوو کەس بە ناوەکانی” ئەرسەلان غەزەنفەری ۴٠ ساڵ تەمەن” و ” عەلی ئەشرەف نەزەری۴٢ ساڵ تەمەن” گیانیان لە دەست داوە و هاوڵاتییەکیش بریندار بووە کە تا ئێستە ناوەکەی نەزانراوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە تا ئێستە هۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوە نەزانراوە.
شیاوی باسە پاش تێپەڕینی چەندد ساڵ بەسەر ئەو بوولەرزەدا کە هەزاران قوربانی لێکەوتەوە و پاشهاتەکانیشی هێشتا خەساری گەورەی گیانی و ماڵی لێدەکەوێتەوە، و خەڵکی ئەو دەڤەرە بەشی هەرە زۆریان لە کانێکسدا دەژین یان کۆچیان کردووە بۆ شارەکانی دیکە و لە خراپترین حاڵەتدا دەژین و تەنانەت ئەو تۆزە خزمەتگوزارییەیش کە پێیان کراوە تەنیا لە لایەن خەڵک و کۆمەڵگەی مەدەنییەوە بووە و دەوڵەت تا ئێستە خۆی لە هەر چەشنە خزمەتگوازاری و خاوەن دەرکەوتنێک خۆی بواردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان