KMMK:
سێشەممە ١۴ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، “مێعراج مورتەزایی” ٣۵ ساڵ تەمەن هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی “دێوەزناو” سەر بە شاری سەوڵاوا لە پارێزگای سنە، کوڕی سابیر، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواسترا.
بە گوێرەی هەواڵەکه ناوبراو بانگهێشتی سەرچاوە قەزاییەکان دەکرێ و پاش چوونی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە پەلاماری دەدەن و دەیڕفێنن.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەری ناوبراو ئاشکرا نەکراوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە ١٠٧ هاوڵاتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کوماری ئیسلامی ئێران ـەوە دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


