هێزە چەکدارەکانی تورکیا کۆڵبەرێکیان کوشت

KMMK:

سێشەممە ١۵ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی تورکیا لە خاڵی سنووری “یوکارجیلی” کە هاوکەوشەنی چالدێرانە، گرووپێک کۆڵبەریان دایە بەر دەسڕێژی گوللە و کۆڵبەرێک بە ناوی “ئیبراهیم بایکار”یان کوشتووە.

ئیبراهیم بایکار ۴١ ساڵ تەمەن و خاوەنی ۶ منداڵە کە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بە گرانی بریندار و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست دا.

شیاوی باس‌کە تەرمی ناوبراو سەرەتا بۆ شاری وان لە باکووری کوردستان ڕاگواسترا و پاشان بۆ چالدێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گوازرایەوە و لە زێدی خۆی ئەسپەردەی خاک کرا.

بە پێی داتاکانی ناوندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە ۴٢ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: