سۆران نەسیری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

KMMK:

یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، سۆران نەسیری هاوڵاتی خەڵکی گۆگتەپەی سەر بە شاری مەهاباد به دانانی بارمەە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەم هاوڵاتییە مەهابادییە پاش کۆتایی هاتنی خولی لێپرسینەوە و بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملوێن تمەنی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

سۆران نەسیری ١١ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەملایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد دەستبەسەر و بۆ گرتووخانە ڕاگواسترابوو.
ئەم هاوڵاتییەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ١٠٤ هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان