زیندانی ورمێ: ١١ زیندانی بریندار بوون

KMMK:

ئێوارەی سێشەممە و سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٧ و ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، دووجار تێهەڵچوون و شەڕ لە ناوبەری زیندانیانی زیندانی ناوەندی ورمێ هاتۆتە ئاراوە و لەم تێهەڵچوونە کە لە ناوبەر زیندانیانی تاوانە مەترسیدارەکان هاتۆتە ئاراوە و بە کەرەستەی تیژ و بڕین ڕووی داوە لانیکەم ١١ زیندانی بریندار بوون.

بە گوێرەی هەواڵەکە شەوی ڕابردووی گاڕدی تایبەت بۆ کۆنتڕۆڵی ئەم تێهەڵچوونە هەڵیان کوتاوەتە سەر ئەم زیندانیانە و داویاننە بەر لێدان و هەروەها بەشی پزیشکی زیندان هۆشداری داوە ئەگەری بڕینی تەواوی دەستی یەکێک لە زیندانیەکان لە ئارادایە و وێڕای ئەو هۆشدارییە نەگوازراوەتەوە بۆ دەرەوە زیندان بۆ چارەسەری پزیشکی و زۆرینەی زیندانییەکان لە بەشی پزیشکی زیندان لە بن چاوەدێریدان، و گوایه ئەم تێکهەڵچوونە بە بۆنەی هاتنی زیندانییەک کە تازە هاتۆتە زیندانەوە ڕووی داوە.
شیاوی باسه لە بەندی ١ و ٢ی ئەم زیندانەدا کە پتر لە ٩٠٠ زیندانی ڕاگیراون کە زۆرینەیان لە تاوانە مەترسیدارەکانن و هەندێ زیندانی سیاسی ـیش لەو ناوە بوونیان هەیە.

زۆرینەی تێهەڵچوونەکان بە بۆنەی دۆخی نالەبار و نەبوونی پێداویستی و بێهداشت و پێڕانەگەیشتنی بەرپرسانی زیندان بە داواکاری زیندانیان و بە کارهێنانی هەندێ لە زیندانیان دژ بەوانی دیکەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان