KMMK:
سێشەممه ٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، کرێکارانی شارەوانی سرێش ئاوا سەر بە شاری قوروە بۆ ماوەی پێجەمین ڕۆژە دەستیان لە کار هەڵگرتووە و خوازیاری وەرگرتنی مووچەی پاشەکەوتی خۆیانن.
کرێکارانی شارەوانی سرێش ئاوا لە سەرەتای ساڵی نوێی کوردی تا ئێستە پێنج جار مانیان گرتووە و دواین جار کە مووچەیان وەرگرتووە، ڕەشەمەی ساڵی پار بووە.
شیاوی باسه کە مانگرتنی ناڕەزایی نیشاندانی ئەم کرێکارانە لە سەر بەڵێنی شۆرای شار و شارەوانی لە سەر پێدانی مووچەی چەندد مانگی ڕابردوو دەستیان لە مانگرتن هەڵگرت.
شیاوی باسە کە ئەم کرێکارانە، گەندەڵی ماڵی و دزی لە شۆرای شار و شارەوانی هۆکاری پێنەدانی مووچەی پاشەکەوی خۆیان و دیکە خزمەتگوزارییەکان دەزانن.
هەروەها پێویست بە ئاماژە پێدان کە پێنەدانی مووچەی کرێکارانی شارەوانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەنیا تایبەت بە سرێش ئاوا نییە و لە هەواڵەکانی ڕابردوو کە لە لایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ـەوە بڵاو کراوەتەوە، کرێکاران لە شارەکانی ســنە، مەریوان، سەوڵاوا، بۆکان، بانە و …، لە وەها دۆخێکدا بەسەر دەبەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان