KMMK:
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، دوو بەندکراو لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ سزای لەسێدارەدانیان بەڕێوە چوو.
بە گوێرەی زانیارییەکان: «عەلی عەبدی و ئەمیر حوسەین قەهریان» کە پێشتر لەلایەن حکومەتی ئێران سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو ئەمڕۆ سزاکەیان جێ بەجێ کراوە.
شایانی باسە کە ئەمیر حوسەین قەهریان ٥ ساڵ پێش ئێستا بە تاوانی کوشتنی هاوژینی خۆی و هەروەها عەلی عەبدی ٩ ساڵ لەمەو پێش بەتاوانی کوشتنی کەسێک دەستبەسەر دەکرێن و لەلایەن دادگایی کۆماری ئیسلامیەوە سزای کوشتنەوەیان بەسەردا دەسەپێندرێت و ئەمڕۆ ئەم دوکەسە لە بەندیخانەی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ لەسێدارە دراون.
بە پێی ئامارەکانی ناوندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە تا ئێستا و بە ئەژمار کردنی ئەو دوو کەسە ۲۴ کەس لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە لایەن حکومەتی ئێران لەسێدارە دراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان