KMMK:
دوو شەممە ۶ ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ی کوردی، گروپێک لە کۆڵبەران لە سنوری هەنگەژاڵە لە لایەن هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو سنورە تەقەیان لێ دەکرێت و پێنج کۆڵبەر بریندار دەکرێن.
بە پێی راپۆرتەکە: ٣ کەس لەم کۆڵبەرانە دەگەیەندرێنە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی شاری بانە و ٢ کۆڵبەری دیکەش دەبرێنە نەخۆشخانەی شاری پێنجوێن لە باشوری کوردستان.
شایانی باسە کە؛ لە سەر ناسناو و بارودۆخی ئەم کۆڵبەرانە تا ئێستا زانیاریەک لەبەردەست نییە.
بە پێی زانیاریەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ی زاینیەوە تا ئێستا ٤٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەست داوە و ٩٩ کەسی دیکەش بریندار کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان