KMMK:
یەکشەممە ۵ گەلاوێژی ۲۷۲۰ کوردی، “سۆهەیلا داوودیان کەڵهووڕ” چالاکی ناسراوی کورد و ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکرات مەسیحی لە وڵاتی سوید کرایە ئامانجی هێرشێکی ترۆریستی.
ناوبراو کاتژمێر یەکی سەر لە بەیانی لە کاتی گەڕانەوە بۆ ناو ماڵ گۆێی لە دەنگی تەقینەوەیەک لە بالەکۆنی ماڵەکەی دەبێت کە ئاگری لێدەکەوێتەوە هەر بۆ یە پێوەندی دەکا بە پۆلیس. لەو تەقینەوە دا نابراو بریندار نەبووە.
جێگای سرنجە کە ئەو تەقینەوە دوابەدوای پێوەندێکی تەلەفۆنی و هەڕەشە کردن لە ڕێگای ژمارەیەکی نەناسراوەوە کە چەن ڕۆژ پێش گیرابوو ڕووی دا.
بەڕێز سۆهەیلا کەڵهووڕ دوای بەرەنگار بوونەوەی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی و باروودۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر لە سێدارەدانی چالاکانی سیاسی کورد لە لایان حکوومەتی ئێران و نارەزایی دەربڕین سەبارەت بە دۆخی خەڵکی ڕۆژهەڵات، کرایە ئامانجی ئەو ئاکارە ترۆریستییە و هەر ئەوە شیمانەی ئەوە زیاد دەکا کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە و هەڕەشە تەلەفۆنییە و نانەوەی بۆمب بۆ بەڕێز کەڵهوور دەستی هەبووە.
بەپێی زانیارییەکان پۆلیسی سوید تا ئێستا نە گەیشتۆتە ئەنجامیێکی روون و لێکۆڵینەوەکان درێژەیان هەیە. سۆهەیلا داوودیان کەڵهووڕ لە دایکبووی کرماشانە و لە ئێستا دا لە وڵاتی سوید دەژی و ئەندامی دەستەی ڕێبەری حیزبی دێمووکڕات مەسیحی ئەو وڵاتەیە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان


