دەستبەسەری هاوڵاتییەک و دیاریکردنی ١۵ ساڵ زیندان بۆ ژنێکی سیاسی کورد

KMMK:

کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕ گەنجێکی خەڵکی مەهاباد ٢٣ ساڵ تەمەن بە ناوی ” سیاوەش روزخون” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دەستبەسەر کراوە و تا ئێستە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵە و هەبوونی پارێزەری پێنەدراوە.

لە هەواڵێکی دیکەدا ڕۆژی ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، ژنە سیاسی کوردی خەڵکی ورمێ بە ناونیشانی “شاناز(بێریڤان ) سادقی فەڕ تەمەن ٣٢ ساڵ ” کە لە ١١ مانگی پێشەوە لە گەڵ کچە مێرمنداڵەکەی بەناوی “ئەیناز زارع” بە تۆمەتی ئەندامەتی حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵاتی ئێران لە زینداندان ١۵ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا بەڵام هێشتا بۆ کچەکەی حوکمێک نەبڕدراوەتەوە.

شیاوی باسە ئەم حوکمە لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر شێخلوو دیاری کراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە ١٠٣هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کوماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان