KMMK:
هەینی ٢٧ی پوشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، دوو مێرمنداڵ بە ناوەکانی «کیومەرس ئەدوایی و هێمن ئەدوایی» خەڵکی گوندی (سڵێن)ی سەر بەهەورامان لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوان.
بە پێی راپۆرتەکە: ئەم دوو مێرمنداڵە پاش دەستبەسەر کردن براونەتە گرتوخانەی شەهرام فەری سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە.
شایانی باسە کە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم دوو مێرمنداڵە، پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە پارتە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی راگەیەندراوە.
هەروەها دووشەممە ٣٠ی پوشپەڕ شارۆمەندێکی خەڵکی کرماشان بەناوی «خەلیل حوسەینی» لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار براوە.
لەهۆکاری دەستبەسەر کردنی خەلیل حوسەینی زانیاریەک لەبەردەست نییە.
بە پێی زانیاریەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ئەمساڵی زاینیەوە بە ئەژمار کردنی ئەم سێ کەسە تا ئێستا ١٠٠ کەس لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مۆڤی کوردستان