سوئیس: پەنابەرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەم پارلمان خۆی سووتاند

KMMK:

رۆژی دووشەمە ۳۰ پووشپەڕی ۲۷۲۰ کوردی، پەنابەرێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناو «بێهزاد کەیخوسرەوی» ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە: بێهزاد کەیخوسرەی ماوەی سێ ساڵ و نیوە کە لە وڵاتی سوئیسەو داخوازی پەنابەری خۆی پێشکەش بەو وڵاتە کردووە و لە ماوەیەدا داخوازییەکەی رەت کراوەتەوە، بۆیە دوێنی هاوکات لەگەڵ چەندین پەنابەری دیکەی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەیەکیان لە بەردەم پارلمانی سوئیس رێخست و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی و لە هەمات کات دا ناوبراو ئاگر لە جەستەی خۆی بەرداو رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
لەو بارەیەوە پزیشکانی سوئیسی دەڵێن دۆخی تەندرووستی بێهزاد کەیخوسرەوی تەواو جێگرە.
شایانی باسە کە بێهزاد کەیخوسرەوی خاوەنی ژن ومنداڵە و بە گوێرەی زانیارییەکان هاوسەر و منداڵەکەی لە وڵاتی ئاڵمانیان.
لە ماوەی چەند ساڵەدا چەندین جار داوای کردووە پێکەوە پەیوەستیان بکەن، بەڵام لەلایان هەردوو وڵاتی ئاڵمان و سوئیس ــە وە داواکارییەکەی رەت کراوەتەوە، بۆیە باری دەروونی ناوبراو بە هۆی دووری لە ماڵبات و دۆخی کەمپ لە وڵاتی سوئیس و گوشاری ئەو وڵاتە بۆ رادەستکردنەوەی تووشی گۆڕانکاری بووە و دوێنی لەو ناڕەزایەتی دەربڕینەدا ئارگری لە جەستەی خۆی بەردا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان