KMMK:
یەک شەممە ٢٩ی پوشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، شارام سەفەری بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامی راوێژ پرێس خەڵکی شاری کرماشان سزای ٩١ رۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە: ناوبراو بە تۆمەتی «بڵاو کردنەوەی درۆ و تێکدانی هزری گشتی» لەلایەن لقی ١٧ دادگەی ئینقیلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کرماشان ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندراوە.
شایانی باسە کە: ناوبراو پێشتر سزای ٩١ رۆژ بەندکردنی تەعزیری بەسەردا سەپێندرابوو و پاشان ئەم سزایە لەلایەن دادگەی پێداچونەوە بەو ماوەیە گۆڕدرا بە بەندکردنی تەعلیقی یاخود راگیراو بۆ ماوەی کاتی.
کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەرەتاکانی بەدەسەڵات گەیشتنی هەوڵی کپ کردنی دەنگی کۆمەڵگای ئێران و بەتایبەت رۆژهەڵاتی کوردستانی کردە سیستەمێکی بەپلان و تەنانەت بچوکترین رەخنە و راوێژکاری لەسەر گەندەڵی و کوشتن و بڕینی خەڵکی ئەو کۆمەڵگایە سزای توندی بەدواوە دەبێت و رۆژنامە نوس و چالاکانی بواری راگەیاندن زۆرترین هەڕەشە و مەترسیان لەسەرە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان