KMMK:
دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ۲۷۲۰ی کوردی، سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی ئەبوبەکر عەبدی، بێهروز بایەزیدی و کەیوان شوانی لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکانی ئێران دەستبەسەر کراون.
ئەبوبەکر عەبدی تەمەن ٢٣ ساڵ، بێهروز بایەزیدی تەمەن ٢٥ ساڵ و کەیوان شوانی تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی گەڕەکی سەلیم ئاوای شاری شنۆن کە لە هێرشی هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراون.
جێی ئاماژەیە هێشتا هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو سێ هاوڵاتییە نادیارە و پاش دەسبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون و لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەستبەسەر کردنی لاوان و چالاکانی سیاسی، مەدەنی، ژینگەپارێز و مافی مرۆڤی لە هەوڵی سەرکوتکردنی کۆمەڵگا دایە.
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ژمێریاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە تا ئێستا ۸۰ هاوڵاتی دەستبەسەر کراون، بە هەژمار کردنی ئەو سێ هاوڵاتییە رێژەی گیراوان بۆ ۸۳ کەس بەرز بۆتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- شاباد: رەزا رەمەزانی قۆڵبەست و ئەشکەنجە کراوە
- کرماشان؛ دەستبەسەر کرانی چالاکێکی ژینگە و ڕاگواستنی بۆ بەندیخانەی سپا