سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر هاوڵاتییەکی ئایینزای سوننە و دەرکردنی سزای زیندان بۆ چالاکانی ئایینی لە لایان دادگای ئینقلابی ئیسلامی

KMMK:

پێنج‌شەممە ۱۲ ی پووشپەڕی ۲۷۲۰ کوردی، ۱۰ چالاکی ئایینزای سوننە لە لایان دادگای ئینقلابی ئیسلامی حوکمی درێژخایەنی زیندانیان بەسەردا سەپێندرا و یەک کەس بە سێدارە مەحکوم کرا.

“محێ‌دین تازە وارد” چالاکی ئایینزای سوننە خەڵکی شنۆ لە لایان بەشی دوو ی دادگای ئینقلابی حکومەتی ئێران لە شاری ورمێ بە سەرپەرەشتی دادوەر شێخلوو حووکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا و و ۱۰ چالاکی تر که لە ناویان دا هاووڵاتییەکی تەمەن ۷۰ ساڵ دەدیترێت سزای زیندانیان بۆ بڕایەوە.۱۰ کەس لەو چالاکوانانە سەرجەم بە ۳۷ ساڵ زیندان سزا دران و ڕۆژی پێنج‌شەممە ۱۲ ی پووشپەڕ لەو حووکمە ئاگادار کرانەوە.

حووکمی دەرکراو بەم شێوەیەیە:

۱. “محێ‌دین تازە وارد” کوڕی یۆسف خەڵکی شنۆ سزادراو بە سێدارە.

۲. “عەبدووڵڵا مەردان” کوڕی محەمەد خەڵکی شنۆ سزادراو بە ۱۰ ساڵ زیندان.

۳. ” عەلی‌ڕەزا فەتاح مرادی” کوڕی سەدیق خەڵکی بۆکان سزادراو بە ۱۰ ساڵ زیندان.

۴. “مامۆستا ڕەحمەت نەسووحی” خەڵکی مهاباد سزادراو بە ۱۰ ساڵ زیندانئەو چوار کەسە بە هۆی ئەندام بوون لە گروپی ئایینزای سوننە سزای سێدارە و زیندانیان بەسەردا سەپا.

۵. “حسام محەممەدی‌خواجلوو” کوڕی حەسەن خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکومەت بە یەک ساڵ زیندانی بوون

۶. “نیزام نادری” کوڕی ڕەحمان خەڵکی بۆکان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکومەت بە یەک ساڵ زیندان

۷. “جەلال ڕۆستەمی نۆوروزلوو” کوڕی ئەبووبەکر خەڵکی مهاباد بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی بە یەک ساڵ زیندان

٨.” مامۆستا عەبدووڵڵا مەعرووفی تەمەن ۷۰ ساڵ خەڵکی مهاباد، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکومەت بە یەک ساڵ زیندان

۹.”ئەحمەد ئیلاهی” خەڵکی مهاباد بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکوومەت بە یەک ساڵ زیندان

۱۰.”خالید غەفاری” خەڵکی سەردەشت بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکومەت بە یەک ساڵ زیندان و

۱۱.”شێرزاد ” خەڵکی مهاباد بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکومەت بە یەک ساڵ زیندانی بوون سزا دران.

جێگای سرنجە کە، ئەو ۱۱ کەسە پاییز و زستانی ساڵی۲۷۱٨ لە لایان هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و گوازترابوونەوە زیندانی حکومەت لە ورمێ و “محێ‌دین تازە‌وارد” لە گرتووخانەی ناوەندی حکومەت لە ورمێ دەستبەسەرە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان