نەغەدە: هاوڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا

KMMK:
هەینی ۱۳ پووشپەڕی ۲۷۲۰ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناو “ئومێد مستەفاپوور” دانیشتوی شاری نەغەدەی رۆژهەلاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە: هێزە ئەمنییەکان بەبێ ئیزنی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کردوە.

جێی ئاماژەیە کە: هێزە ئەمنییەکان دوا پشکنینی ناوماڵ، دەستیان بەسەر کەلوپەلی تەیبەتی ناوبراو داگرتوە.

بە پێی گوتەکان ئەم هاوڵاتییە لەگەڵ بەرەی یەکگرتووی کورد هاوکار بووە و بەڵام تاکو ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکرانی نادیارە.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی زایینییەوە تا ئێستا ۷٨ هاوڵاتی دەستبەسەر و بە هەژمار کردنی ئەم هاوڵاتیە ڕێژەی دەستبەسەرکراوان دەبێتە ۷۹ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان