KMMK:
شەممە 7 ی پووشپەڕی 2720 کوردی، کرێکارێکی بیناسازی بە ناو “فەرهاد شاپەری” خەڵکی گوندی “ژنین” ی سەر بە شاری مەریوان بە هۆی نەبوونی کەرەسەی پاراستن لە شوێنی کار و کەمتەرخەمی خاوەن کارەکە تووشی ڕووداوی کار بوو و چووە کۆما.
هەر لەو بوارەوە “میکایل سەدیقی” سەرپەرەستی ڕێکخراوەی سنفی کرێکارانی پارێزگای سنە ڕایگەیاند: لەو ڕووداوە کە بۆ “فەرهاد شاپەری” پێش هاتووە خەریکی تاوتۆکردنن و ئەوەی دەدیترێ کێشەکە دەگەرێتەوە بۆ کەمتەرخەمی کاربەدەستی شۆنەکە و هەر ئێستا فەرهاد لە نەخۆشخانەی شاری سنە لە بێهۆشی تەواو دایە و هۆشیاری لە دەست داوە.
هەروەها وشیاری دا کە دەبێ کرێکارانی حازر لەو شوێنە پێوەندی بە ئۆرژانسی 115 بگرن تا ئەوان بتوانن چوێنێتی ڕووداوەکە بنووسنەوە و کاربەدەستی ئەو شوێنە دواتر نەتوانێ لە ژێر باری خەساری پێویست خۆبدزێتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە، بە لەبەر چاو نەگرتنی ئیستانداردەکانی شوێنی کار زۆرجار ڕووداوی بەم چەشنە ڕوودەدات و خەساری گیانی لێدەکەوێتەوە و هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ پێڕانەگەیشتن و چاودێری نەکردنی حکومەت بەسەر بەشی بیناسازی و لە لایەکی ترەوەش پشتگیری نەکردن لە مافی کرێکاران زۆر جاران کرێکارانی خەسار بەرکەوتوو لە ماڤی خەساری قەرەبووش بێ بەش دەکرین و پشگوێ دەخرێن.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان


