KMMK:
سەرلە بەیانی پێنجشەممە ۵ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، لە سنووری چالدێران هێزەکانی هەنگی سنووری ئێران کاروانێک لە کۆڵبەرانیان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ” قاسم سەربازی” هەر ئەو دەم گیانی لە دەست داوە و دوو کۆڵبەری دیکەیش به ناوەکانی یاسین ئەعلایی کوری سمایل خەڵکی ئاوایی تاپیه و رەزا دەلایی میلان کوری سەعید خەڵکی ئاوایی قاش قابلاغ بریندار بوون.
بە گوێرەی هەواڵەکە: لە کاتی نیوەی شەودا بۆسەیەکی هێزەکانی هەنگی سنووری لە نێزیک گوندی ” سگریک” کاروانێکی کۆڵبەر کە لە ڕۆیشتندا بوون دایاننە بەر دەسڕێژ کە قاسم سەرباز خاوەنی دوو منداڵ کوژرا دوو کۆڵبەری دیکە بە گرانی بریندار بوون.
شیاوی باسە کە: دوو کۆڵبەری بریندار گوازڕاونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری چالدێران و ڕەوشتی تەندرووستی یەک لەوان ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەم حاڵەتەوە ٣١ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سنوورییەکانی ئێران و تورکیا کوژراون و ٧٨ کۆڵبەری بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


